Erbil 18°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 05:20

ئیسرائیل 2 مووشەکی ئاراستەی کەرتی غەززە کرد

ئیسرائیل سەربازگەیەكی بزوتنەوەی حەماسیان بۆردومان كرد
ئیسرائیل 2 مووشەكی ئاراستەی كەرتی غەززە كرد
کوردستان TV
100%

بەپێی گوتەی سوپای ئیسرائیل ، وەك وەڵامدانەوەیەك لە سەر ئاراستە كردنی مووشەك بەرەو ئاراستەی باشووری ئیسرائیل ، هێزە ئاسمانیەكانی ئیسرائیل سەربازگەیەكی مەشقی بزوتنەوەی حەماس لە باكووری كەرتی غەززەیان بۆردومان كرد .

پێشتریش فیكەی ئاگاداركردنەوە لە ناوچەی ئەشكلون باشووری ئیسرائیل لێدرا ، سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت دوو مووشەك لە كەرتی غەززەوە  ئاراستەی ئیسرائیل كراوە .

ناوچەكانی كەناری رۆژئاوا و قودس و كەرتی غەززە ، ناسەقامگیرییەكی زۆری پێوە دیارە لەو ماوەیەدا بەتایبەتی دوای ئەو ناڕەزاییەی كە دژ بە بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكای لێكەوتەوە كە رایگەیاندووە قودس پایتەختی ئیسرائیلە .

 

 


سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.