له هێرشێكی خۆكوژیدا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له كڵێسایه‌كی باشووری رۆژئاوای پاكستان روویدا، به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 8 كه‌س كوژران و نزیكه‌ی 30 كه‌سی دیكه بریندار بوون، چه‌كدارانی گروپی داعش‌یش له په‌یامێكی تویته‌ریدا به‌بێ هیچ شیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌رپرسیارێتیی ئه‌م هێرشه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌م هێرشه له سه‌روبه‌ندی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و له‌لایه‌ن دوو هێرشبه‌ری خۆكوژ له شاری كوه‌یته‌ی سه‌نته‌ری ویلایه‌تی بلوچستانی پاكستان ئه‌نجامدراوه.
موعه‌ززه‌م جاه فه‌رمانده‌ی پۆلیسی ئه‌م ویلایه‌ته وتی كه دوو ئافره‌ت له‌نێو هه‌شت كوژراوه قوربانییه‌كه‌دا هه‌ن و هه‌روه‌ها باررودۆخی ته‌ندرووستی پێنج له بریندارانی به ناجێَگیر وه‌سفكرد.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری ناوخۆی ویلایه‌تی بلوچستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پۆلیس یه‌كێك له هێرشبه‌ره خوكوژه‌كانی له پێ خستووه پێش ئه‌وه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته ناو كڵێساكه، به‌ڵام دووه‌مین هێرشبه‌ر خۆی گه‌یاندووه‌ته ناو كڵێسا و خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه كرستیانه‌كانی پاكستان رێژه‌ی 6/1 كۆی گشتی دانیشتووانی پاكستان پێكده‌هێنن كه زۆرجاریش ده‌بنه قوربانیی هێرشه‌كانی ئیسلامییه توندڕه‌وكان.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.