Erbil 26°C شەممە 28 ئەیلوول 03:28

وەزیری پەروەردە: بەڵێنیان پێ دراوە لە ساڵی ئایندە بە شێوەیەکی ڕێکتر و مانگانە مووچەی مامۆستایان دابەش بکرێت

وەزیری پەروەردە ڕۆژی ئاڵا پیرۆزده‌كات
کوردستان TV
100%


وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەڵێنیان پێ دراوە لە ساڵی ئایندەدا بە شێوەیەکی ڕێکتر و مانگانە مووچەی مامۆستایان دابەش بکرێت.

لە وتەیەکیدا کە لە میانی یادکردنەوەی ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە شاری سلێمانی پێشکەشی کرد، پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزباییکردنی ڕۆژی ئاڵا، ڕایگەیاند: دەزانین دۆخی ژیانی مامۆستایان و سەرجەم فەرمانبەران سەختە، وەزارەتی دارایی و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بەڵێنی ئەوەیان داوە کە سەرەڕای بەردەوامیی قەیرانی دارایی و سەختیی دۆخەکە، لە ساڵی داهاتوودا مووچە بە شێوەیەکی ڕێکوپێکتر بە مامۆستایان بدەن.

لەبارەی بایکۆتکردنی خوێندنی مامۆستایانەوە گوتی: هەوڵەکانیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی ویەکێتی مامۆستایانی کوردستاندا بەردەوامە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ مامۆستایان بکەن و پرۆسەی خوێندن لە ناوچەکەدا نەوەستێت.

گوتیشی: حکوومەتی عێراق ئامادە نییە بە هیچ جۆرێک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی بدات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.