Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:27

له‌ ڕۆژی ئاڵا 15 قوتابی زانکۆی که‌رکوک ده‌ستگیرکران

له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ رێگریان لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ر كران
له‌ ڕۆژی ئاڵا 15 قوتابی زانكۆی كه‌ركوك ده‌ستگیركران
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ پۆلێك له‌ قوتابیانی كورد به‌ جلی كوردی و به‌ ئاڵای كوردستانه‌وه‌ ویستیان بچنه‌ ناو زانكۆی كه‌ركوكه‌وه‌ له‌ لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ رێگریان لێكراو ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

هۆگر به‌هادیین ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ئه‌مرۆ بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان كۆمه‌ڵێك قوتابی كورد كه‌ له‌ 15 قوتابی پێك هاتبوون ویستیان به‌ جلی كوردیه‌وه‌ بڕۆنه‌ ناو زانكۆی كه‌ركوك وه‌كو شكۆیه‌ك بۆ به‌رز راگرتنی رۆژی ئاڵای كوردستان ، به‌ڵام له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێك میلیشیای حه‌شدی شه‌عبیه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی سوكایه‌تیان پێكرا و ده‌ستگیر كران و دوای ماوه‌یه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ربوون ئازاد كران به‌ڵام رێگه‌یان پێنه‌درا بچنه‌ ناو زانكۆ و یادی رۆژی ئاڵا بكه‌نه‌وه‌ .
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.