Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:32

به‌رپرسێکی باڵای پێشووتری ئه‌مریکا : عێراق به‌ره‌و به‌شیعه‌بوونی ته‌واو ده‌ڕوات

میلیشیاكانی عێراق له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن
کوردستان TV
100%

به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌ێنێ، عێراق به‌ره‌و به‌شیعه‌بوونی ته‌واو ده‌ڕوات و ئه‌مریكاش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێران ده‌سته‌وه‌ستانه‌.

مایكڵ هایدن ، به‌رێوه‌به‌ری پێشووتری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: عێراق به‌ره‌و به‌شیعه‌بوونی ته‌واو ده‌ڕوات و فشاره‌كانی ته‌هرانیش له‌سه‌ر به‌غدا به‌ به‌رده‌وامی له‌ زیادبووندایه‌و ویلایه‌ته‌ یكگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی ئێران ده‌سته‌وه‌ستانه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: میلیشیاكانی عێراق كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن، رۆژ به‌ رۆژ به‌هێزترده‌بن و كێشه‌ بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا دروست ده‌كه‌ن.

گوتیشی: له‌ ئێستادا میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی  بۆ ئه‌وه‌ی سیفه‌تێكی فه‌رمی وه‌ربگرن ، ده‌یانه‌وێ خۆیان تێكه‌ڵ به‌ هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كانی عێراق بكه‌نه‌وه‌، ئه‌مه‌ش خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندی عێراق ناكات و عێراق به‌ره‌و به‌ شیعه‌ بوونی ته‌واو ده‌بات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.