Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:13

کوردستانیان رۆژی ئاڵا به‌رز راده‌گرن

هاونیشتیمانیان به‌ جلی كوردی و به‌ به‌ستنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سینگیان یادی رۆژی ئاڵا ده‌كه‌نه‌وه‌
كوردستانیان رۆژی ئاڵا به‌رز راده‌گرن
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رجه‌م شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان و له‌سه‌ر سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومییه‌كان یادی رۆژی ئاڵا به‌رز راده‌گیرێت.

ئاڵای كوردستان به‌ وتنی سروودی ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه‌ قه‌ومی كورد زوبان نایشكێنێ دانه‌یی تۆپی زه‌مان له‌ سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و زۆربه‌ی زۆری ده‌زگا ناحكومیه‌كان به‌رز ده‌كرێته‌وه‌.

هاونیشتیمانیان به‌ جۆشێكی گه‌رمی نیشتیمانپه‌روه‌رانه‌وه‌ و به‌ جلی كوردی و به‌ به‌ستنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر سینگیان به‌ مه‌ڕاسیم و ئاهه‌نگی جۆراو جۆر یادی رۆژی ئاڵا ده‌كه‌نه‌وه‌ و په‌یمانی كوردایه‌تیان نوێ ده‌كه‌نه‌وه‌ .

لە ساڵی 2009 پەرلەمانی کوردستان بڕیاریدا کە ڕۆژی 17ـی کانوونی یەکەمی ھەموو ساڵێک وەکو ڕۆژی ئاڵا دیاری بکرێت و لەو ڕۆژەدا سەرجەم ئاڵاکانی سەر دامودەزگاکانی ھەرێمی کوردستان بگۆڕدرێن و نوێ بکرێنەوە. 

ھۆکاری دانانی ئەم ڕۆژەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە لە 17ـی کانوونی یەکەمی 1947 ئاڵای کوردستان لەسەر دامودەزگاکانی کۆماری مەھاباد ھەڵکرا .

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.