ئه‌مڕۆ شه‌ممه، جارێكی دیكه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی داوایان له هێزه‌كانی پۆلیس كرد كه بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی چۆڵ بكه‌ن، له‌م باره‌یه‌وه وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات، وته‌بێژی پۆلیسیش ده‌ڵێت: بە چەكدارەكانیان وتووە بازگەكە چۆڵناكەن.
رائید عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، داوایان له پۆلیس كردووه بازگه‌ی نه‌قسبه‌ندی چۆڵ بكه‌ن.
وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان وتیشی: گروپی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق پاساویان بۆ داواكه‌یان ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت پێشڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌مه چه‌ندین جاریشه چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی داوای چۆڵكردنی ئه‌و بازگه‌یه ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌رده‌وام داواكه‌مان ره‌تكردونه‌ته‌وه.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە چەكدارەكانیان وتووە بازگەكە چۆڵناكەن و رادەستی ناكەن، پێیان وتوون جاری پێشوو فەرمانیشتان پێبووە بازگەكەیان رادەستنەكردوون، هەرچەند وتیان لەسەرەوە فەرمانمان پێكراوە، بەڵام كاتێك داوای كۆپیەكی فەرمانەكەمان كرد، چەكدارەكان هیچ نوسراوێكیان پێ نەبوو.
شایه‌نی باسه، بازگه‌ی نه‌قشبه‌ندی بازگه‌یه‌كی هاوبه‌شه له‌ساڵی 2014ـه‌وه به هاوبه‌شی له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵی و گه‌رمیان و ئاسایش و پۆلیسی جه‌له‌ولا به‌ڕێوه‌ده‌برێت و به سێڕیانی (قه‌ره‌ته‌په- جه‌له‌ولا- كه‌لار) ناسراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.