Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:22

خۆی بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌که‌ی کاندید ده‌کات

چاوه‌ڕوان ده‌كات پارته‌كه‌ به‌فه‌رمی كاندیدی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان
کوردستان TV
100%


ڕۆناڵدینیۆی ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی به‌ڕازیل و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ بڕیاری داوه‌ بچێته‌ بواری سیاسه‌ت و خۆی بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كاندید بكات.

له‌مباره‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی گلۆبۆی به‌ڕازیلی ئاشكرای كرد كه‌ ڕۆناڵدینیۆ له‌سه‌ر لیستی پارتی گایه‌ر پۆلسۆنارۆی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌سیحی خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی به‌ڕازیل ده‌پاڵێوێت.

هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ش له‌ مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م ئه‌ستێره‌ ته‌مه‌ن سیی و حه‌وت ساڵه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كات پارته‌كه‌ به‌فه‌رمی كاندیدی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان تا ئه‌ویش به‌فه‌رمی و له‌ بازنه‌ی ویلایه‌تی میناس گیرایس خۆی بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مانی به‌ڕازیل بپاڵێوێت.

جێگای باسه‌ پێشتریش ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی ڕۆماریۆ و جۆرج وه‌یای لایبیری و چه‌ندین ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی دیكه‌ی وڵاتانی جیهان له‌ بواری سیاسه‌ت كاریان كردووه‌ .

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.