Erbil 42°C شەممە 20 تەمووز 13:57

ئه‌یاکس سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌کسیلسیۆر به‌ده‌ست هێنا

به‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌پله‌ی دووه‌م دێت
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی خولی هۆله‌ندا یانه‌ی ئه‌یاكس به‌ئه‌نجامی سێی گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌كسیلسیۆر به‌ده‌ست هێنا.

یانه‌ی ئه‌یاكس له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئه‌كسیلسیۆری كردو له‌خوله‌كی بیستو سێی یاریزان سیم دی یۆنگ گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ ئه‌یاكس تۆماركرد.

 دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ یانه‌ی ئه‌كسیلسیۆر توانی له‌خوله‌كی چلی یاریه‌كه‌دا به‌واژووی یاریزان مایك ڤان دۆنیك گۆڵی به‌رامبه‌ر بوون به‌ده‌ست بێنێته‌وه‌و گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌كۆتا هات.

له‌گێمی دووه‌م ئاستی ئه‌یاكس له‌یاریه‌كه‌دا باشتربوو و تا یاریزان كاسبه‌ر دۆلبێرگ توانی به‌لێدانی سزا گۆڵی دووه‌م بۆ ئه‌یاكس تۆماربكات.

دوابه‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ گوشاره‌كانی ئه‌یاكس بۆ سه‌ر گۆڵی میوان به‌رده‌وامبوو ئه‌مجاره‌یان یاریزان حه‌كیم زیك توانی به‌لێدانێكی دوور له‌خوله‌كی هه‌شتاو شه‌ش گۆڵی سێیه‌م و دڵنیایی بۆ ئه‌یاكس تۆمار بكات و براوه‌ی سێی خاڵی یاریه‌كه‌بن.

 به‌م بردنه‌وه‌یه‌ كۆی خاڵه‌كانی ئه‌یاكس بووه‌سی و پێنج خاڵ و له‌پله‌ی دووه‌م دێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.