بریار وایه ئه‌مرۆ شه‌ممه گۆرانیبێژی ناسراوی كورد"عه‌دنان كه‌ریم" تازه‌ترین ئه‌لبوومی گۆرانی خۆی به ناوی "حه‌بیبه" بڵاوبكاته‌وه .
حه‌بیبه نوێترین ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ند" عه‌دنان كه‌ریم" ه له 8 تراكی گۆرانی پێكهاتووه ، بریاره ئه‌مرۆ له سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان بڵاوببێته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده خۆی ئاوازی بۆ 7 تراكی گۆرانیی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ی داناوه و تێكسته‌كانی نێو ئه‌لبوومه‌كه‌ش ئه‌م شاعیرانه نووسیویانه"كه‌مالی،سافی هیرانی،تاهیر به‌گی جاف،زێوه‌ر،دلاوه‌رقه‌ره‌داغی و ه‌حمه‌د محه‌مه‌د"
هونه‌رمه‌ند" عه‌دنان كه‌ریم" خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه ،خاوه‌ن ده‌نگێكی تایبه‌ت و ره‌سه‌نه و هه‌وادارێكی زۆریشی هه‌یه، له ساڵی 1963 له شاری كه‌ركوكی دڵی كوردستان له دایك بووه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.