Erbil 4°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 09:13

دابه‌شکردنی نه‌وتی سپی له‌ سلێمانی و ده‌وربه‌ری به‌رده‌وامه‌

بۆ ناو شاری سلێمانی 400 ملیۆن لیتر دانراواه‌
کوردستان TV
#7
100%

غالب محه‌مه‌د ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له‌ پارێزگای سلێمانی به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك پارێزگای سلێمانی به‌ نووسراوێك داوای 30 ملیۆن لیتر نه‌وتی سپیمان مان كردووه‌ به‌شێك له‌و نه‌وته‌ بۆ سلێمانییه‌ .


گوتیشی : به‌ پێی كۆبۆنی خۆراك پارێزگای سلێمانی له‌  465 هه‌زار ماڵ پێك دێت بۆ ئه‌مه‌ش پێویستمان به‌ 106 ملیۆن لیتر هه‌یه‌ بۆ هه‌ر مالێك ئه‌گه‌ر به‌رمیلێكی 216 لیتری نه‌وتیان پێبده‌ین.
راشیگه‌یاند: پارساڵ توانیمان نه‌وت له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای سلێمانی دابه‌ش بكه‌ین له‌وانه‌ قه‌ڵادزێ و چوارتا و پێنجوێن و به‌شێك له‌ هه‌ڵه‌بجه‌.ئه‌مساڵیش به‌ هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه‌ له‌ كه‌لاره‌وه‌ ده‌ستمان به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت كرد سه‌ره‌تاش له‌ ده‌ربه‌ندیخانه‌وه‌ ده‌ستمان پێكرد.


هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و ناوچانه‌ی پار ساڵ نه‌وتی لێ دابه‌شكراوه‌ ئه‌مساڵ پێیان نادرێت و ته‌نیا ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ری ده‌گرن كه‌ پار نه‌وتیان وه‌رنه‌گرتووه‌.


ده‌شڵێ: بۆ ناو شاری سلێمانی 400 ملیۆن لیتر دانراواه‌، بۆ دابه‌شكردنی ئێمه‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌كه‌وه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌ كه‌ هه‌ر مه‌ڵبه‌ندێك له‌ چه‌ند گه‌ره‌كێكدا خۆی ده‌بینێته‌وه‌، نرخی وه‌رگرتنی به‌رمیلێك نه‌وتیش بۆ ناو شار 53 هه‌زار دیناره‌و بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاریش 54 هه‌زار دیناره‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.