لەسەر بانگهێشتی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیا، بڕیارە ئەم هەفتەیە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتیی شاندێک سەردانی بەرلین بکات و ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنگێلا مێرکڵ و وەزیری دەرەوە و وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای وڵاتی ئهڵمانیا ئەنجامبدات.
فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند: لە ماوەى سەردانەکەیدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانى لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا خاتوو ئەنگیلا مێرکڵ و هەریەک لە بەڕێزان زیگمار گابریێل وەزیری دەرەوە و خاتوو ئۆرسەڵا ڤۆندەرلاین، وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کۆدەبێتەوەو سەردانى پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ دەکات.
پەیوەندیە دووقۆڵیەکان و خستنەڕووى دوایین پێشهاتە سیاسى و ئەمنیەکانى ناوچەکەو شەڕى تیرۆریستانی داعش و رەوشى ئاوارەو پەنابەران و میکانیزمى چارەسەرکردنى پرسەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دووپاتکردنەوەى هەڵوێستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنى پرسەکان بە رێگەى دیالۆگ و ئاشتیانە تەوەرى سەرەکى دیدارو کۆبوونەوەکان دەبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.