فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێ، ئینقیلاب كردن له دژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به پله و پۆستی شه‌خسیه‌وه هه‌یه، چاره‌كه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به بژێوی ژیانی خه‌ڵك و نههامهتیهكانیانهوه نییه.
ئاری هه‌رسین ، فراكسیۆنی نه‌ته‌وه‌یی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاندووه: هه‌ر له سه‌روبه‌ندی پڕۆسه‌ی ڕێفراندۆمه‌وه هه‌تا ئێستا، باس له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ئێستای هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت. دوا لێدوانیش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته و (ئینقیلاب) له دژ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه درا. ئه‌م مه‌سه‌لانه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی به پله و پۆستی شه‌خسیه‌وه هه‌یه، چاره‌كه ئه‌وه‌نده‌ش په‌یوه‌ندی به بژێوی ژیانی خه‌ڵك و نههامهتیهكانیانهوه نییه.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێ: هه‌ل و مه‌رجی سیاسی، ئابووری، سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان به جۆرێكه كه ئه‌گه‌ر ههردهموچاوێكی تر بێنه شوێنی ئه‌م كاره‌كته‌رانه‌ی ئێستا، ده‌بێت عه‌سای سیحریان پێبێت، ئه‌گینا نه ده‌توانن مووچه‌ی ته‌واوی هاووڵاتیان بده‌ن، نه كاره‌بای ٢٤ ژمێری و نه هیچ یه‌ك له پێداویستییه‌كانی تری كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان. مه‌گه‌ر وه‌عد به كه‌سێك یان لایه‌نێكی سیاسی درابێت كه: ئه‌م حكومه‌ته بڕوخێنه، ئه‌وا ئێمه تۆ ده‌كه‌ین به سه‌رۆكی حكومه‌ت.
جه‌ختیشده‌كاته‌وه، كه ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌جندایه‌كی ئه‌مه‌ریكای ئیمپریالیست و به‌ریتانیای كۆلۆنیالیست جێبه‌جێ دههكهن. له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئهجندایهدا، عه‌قڵی هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌داری كوردستانیان شتووه و هه‌ندێك كه‌سیشیان له ڕێی پاره و ئیمتیاز‌و (به حساب) مسۆگه‌ر كردنی پۆستی به‌رز بۆیان له به‌غدا به‌كرێ گرتووه. ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستی تێكشكاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئاری هه‌رسین روونیشكردۆته‌وه كه سه‌رۆكی پاڕله‌مان(یوسف محه‌مه‌د) موعجیبه به دیموكراسیه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران كه ڕۆژانه خوشك و براكانی به بێ تاوان له سێداره ده‌دات .
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.