Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 06:46

له‌مه‌ودوا حه‌شدى شه‌عبى جلى سوپاى عێراق ده‌پۆشن

به‌ بڕیارى ئایه‌تولڵا عه‌لى سیستانى حه‌شدى شه‌عبى تێكه‌ڵى سوپا ده‌كرێت
hashdi shabi
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ هەینی عەلی سیستانی مەرجەعی شیعەكانی عێراق لەبارەی چارەنووسی میلیشیاكانی حەشدی شیعیەوە رایگەیاند پێویستە ببنە بەشێك لە دەزگای ئەمنی عێراق و تێكەڵی سوپا بكرێن.


عەبدولمەهدی كەربەلایی یەكێ لە یاریدەرانی عەلی سیستانی لە  وتاری ئەمڕۆی نوێژی هەینیدا، گوتی مەرجەعیەت بڕیاری داوە هەموو ئەو چەكانەی حەشد بەكاری هێناون لە شەڕی دژی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشدا، بخرێتەوە بەر دەستی حكوومەتی عێراق و سه‌رجه‌م یه‌كه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق تێكه‌ڵ بكرێت
سیستانی پێش سێ ساڵ، لە كاتی پەیدابوونی داعش و داگیركردنی بەشێكی عێراق، فەتوای دەركرد بۆ جیهاد و بەم هۆیەوە شیعەكان چەندین میلیشیای چەكداریان پێك هێنا بۆ شەڕی داعش.


جێی باسە كەربەلایی لە وتارەكەیدا ئەوەشی گوتبوو كە سەركەوتن لە شەڕی داعشدا، مانای كۆتایی داعش نیە، بەڵكو شانەی خەوتوویان ماون و لە هەر ساتێكدا ئەگەری هەڵسانەوەیان دەكرێ.

پێداچوونەوە:زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌د

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.