ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا بڵاویکردووەتەوە کە رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18-12-2017 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەرلین دەکات و لەوێش لەگەڵ زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کۆدەبێتەوە.
ئەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی دوای ئهوه دێت كه هەفتەی رابردووی سهردانی پاریس کرد و لەوێ لەگەڵ ئێمانووێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا کۆبووەوە.
ههروها لە رۆژانی رابردووشدا تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەتی کوردستانی بۆ سەردانی لەندەن بانگهکرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.