ئهمڕۆ جهژنی رۆژووی ئێزیدیانه و له دوای كۆمهڵكوژیهكهی شنگال چهژنیان نهكردووه، ئێستاش تەنیا جەژنیان ئەوەیە کە دایک و خوشکەکانیان ئهوانهی كه لە دەستی داعشدا ماون رزگار بکرێن .
ئێزدییانی سەرتاسەری جیهان ماوەی سێ ڕۆژ له رۆژنی (12-13-14)ـی ئەم مانگەدا بهرۆژووبوون و ئهمڕۆ هەینی کە دەکاتە 15ی مانگ تاکو سبەی دەبێتە جەژنیان .
ئێزدییهكان ئهمڕۆ رێوڕەسمی جەژن دەگێڕن، ئەمەش لە دوای ئەوەی دێت کە لە دوای (3-8-2014) کە کۆمەڵکوژیی ئێزدییان لە شنگال ڕووی دا، هیچ جەژنێکیان نەکردووە، ئێستاش تەنیا جەژنیان ئەوەیە کە دایک و خوشکەکانیان ئهوانهی كه لە دەستی داعشدا ماون رزگار بکرێن .
لە کۆمەڵکوژیی ئێزدییهكاندا زیاتر لە 6 هەزار کەسیان ڕفاند و 360 هەزاریش ئاوارە کران و 90 هەزاریش كۆچی دهرهوهیان كرد .
ئێزدییهكان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی کوردستانن، زۆربەیان لە پارێزگای دهۆک و دەشتی نەینەوا نیشتهجێن و لە مێژوودا زیاتر لە 74 جار تووشی کۆمڵ کوژی بوونه و لە بەشێکی وڵاتانی جیهانیش هەن، وەک روسیا و جۆرجیا و ئەرمینیا و ئەڵمانیا و سوید و سووریا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.