ئێواره‌ی دوێنێ پێنجشه‌ممه 14/12/2017 تەرمی کارمەندێکی پۆلیسی بازگەکان بەناوی (مرتضى عسكر) بە کوژراوی لەناو بەتانیەکی خوێناوی لەنزیک زبڵ خانەکەی بازگەی (عەلوەکە)ـی شاری کەرکوک دۆزرایەوە و هه‌ر ئه‌وكات تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەرکوک کرا .
له دوای رووداوه‌كانی 16ى ئۆكتۆبه‌رى ڕابردوو كاتێك میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبی، سوپای پاسدارانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ گرووپێكى خیانه‌تكاری سەر بە یەکێتی، په‌لامارى كه‌ركووك و خورماتوو و خانه‌قینیان دا و ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و سه‌دان هاووڵاتیی كوردیان شه‌هید و بریندار كرد و نزیكه‌ى 200 هه‌زار كه‌سیش له‌و سنوورانه ئاواره بوون، له‌و كاته‌وه رۆژ له دوای رۆژ ره‌وشی ئه‌و ناوچانه ئاڵۆزتر ده‌بێت میلیشیاكانی حه‌شد ماڵ و خانووی هاووڵاتیان و به‌رپرسانی تر تاڵان ده‌كه‌ن و ده‌یسوتێنن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.