ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له شارى ناسڕییهى سه‌ربه پارێزگاى زیقار، سزاى له‌سێداره‌دانى به كۆمه‌ڵ به‌سه‌ر 38 تاوانباردا جێبه‌جێ كرا، كه به‌تاوانى تیرۆریستى سزا درابوون.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، حه‌یده‌ر زاملى، وه‌زیری دادى عێراق سه‌رپه‌رشتى پرۆسه‌ى له‌سێداره‌دانه‌كه‌ى كردووه‌و له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى كۆماره‌وه په‌سه‌ند كراوه.
تێزانین له 25ى ئه‌یلوولى ئه‌مسال، وه‌زاره‌تى دادى عێراق 42 تیرۆریستى تر‌ى له‌سێداره‌دابوو، كه له لایه‌ن ڕێكخراوى لێبوردنى نێودهوڵهتىیهوه به توندى ئیدانه كرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.