Erbil 3°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 05:27

سه‌ته‌لایتى کوردستان گله‌یى خه‌ڵکى کوردستانیان گه‌یانده‌ به‌ریتانیه‌کان

هاوكات به‌پرسانى كونسوڵخانه‌و بالیۆزخانه‌ى به‌ریتانیا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى به‌ریتانیا بایه‌خێكى زۆر به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات
کوردستان TV
#7
100%

پێش نیوه‌ڕۆیى ئه‌مڕۆ 14/12/2017 له‌سه‌ر داواى كونسوڵخانه‌ى به‌ریتانیا له‌ هه‌ولێر شاندێكى ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستان دیدارێكى رۆژنامه‌وانیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانه‌ سیاسى كونسولخانه‌و به‌رپرسى راگه‌یاندنى بالوێزخانه‌ى به‌ریتانیا له‌ به‌غدا سازكرد.

سه‌باره‌ت به‌ بارو دۆخى ناوچه‌كه‌و په‌یوه‌ندییه‌كانى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان چۆنییه‌تى هه‌ماهه‌نگى ئیعلامى له‌نێوان كونسوڵخانه‌ و بالیۆزخانه‌ى به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنه‌كانى كوردستان گفتوگۆكرا

هاوكات به‌پرسانى كونسوڵخانه‌و بالیۆزخانه‌ى به‌ریتانیا جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ حكومه‌تى به‌ریتانیا بایه‌خێكى زۆر به‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌دات و له‌ خه‌مى ئه‌وه‌شدایه‌ كه‌ كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا به‌ دیالۆگ چاره‌سه‌ربكرێت له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ هه‌وڵى دیبلۆماتى خۆى خستۆته‌ گه‌ڕ.

  لاى خۆیان شاندى سه‌ته‌لایتى كوردستان سوپاسى لایه‌نى به‌ریتانیایان كرد، بۆ رێكخستنى ئه‌و دیداره‌ و روونكردنه‌وه‌ى پێویستیان سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تى هه‌ماهه‌نگى له‌ نێوان هه‌ردولا دا، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ راو بۆچوونى خه‌ڵكى كوردستان و بارو گوزه‌رانى خه‌ڵك و رووداوه‌كانى ئه‌م دواییه‌و گله‌ییه‌كانى خه‌ڵكى كوردستانیان بۆ زلهێزه‌كان خسته‌ روو.

 لاى خۆیان شاندى به‌ریتانیا سوپاس گوزارى روونكردنه‌وه‌ و زانیارییه‌كانى شاندى سه‌ته‌لایتى كوردستان بوون و هیوایان خواست كه‌ ئه‌م دیدارانه‌یان به‌رده‌وام بێت و ئه‌وه‌شیان راگه‌یاند كه‌ ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن زیاتر له‌گه‌ڵ دام و ده‌زاگاكانى هه‌رێمى كوردستان تێكه‌ڵى و هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.