گۆرانكاری له ره‌نگی میز رووده‌دات به هۆی كۆمه‌ڵی فاكته‌ر ، له هه‌ندێ حاڵه‌ت گۆرانكاری نائاسایی له ره‌نگی میز رووده‌دات به هۆی كاریگه‌رییه‌كانی لاوه‌كی وه‌كو ده‌رمان یان به‌هۆی هه‌ندێ خوارده‌مه‌نی هه‌ندێ جاریش به‌هۆی حاڵه‌ته‌كانی پزیشكی وه‌كو نه‌خۆشی جه‌رگ ، له‌حاڵه‌تێك نه‌توانرا هۆكاره‌كانی گۆرانی ره‌نگی میز ده‌ستنیشان بكه‌یت پێویسته بچیته لای دكتۆر بۆ ئه‌وه‌ی فاكته‌ره‌كه‌ی بزانیت و چاره‌سه‌ری پێویست وه‌ربگریت.
هه‌ندێ له حاڵه‌ته‌كانی گۆرانی ره‌نگی نائاسایی له ره‌نگی میز و هۆكاره‌كانی
گۆرانی ره‌نگی میز به شێوه‌یه‌كی ناسروشتی هۆكاری زۆره كه له‌وانه‌یه هه‌ندێكیان كاتی بێت وه‌كو خواردنی هه‌ندێ خواردن یان هه‌ندێ ده‌رمان ، له‌وانه‌ش ئه‌نجامی هۆكاره‌كانی زۆر مه‌ترسیدار بن كه ره‌نگی میز ناسروشتی بێت ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێت.
-ره‌نگی سوری
كاتێ ره‌نگی میز ده‌گۆریێت بۆره‌نگی سور ئه‌وه له ئه‌نجامی بوونی خوێنه ، ئه‌وه‌ش له‌كاتی تووشبوون به نه‌خۆشی گورچیله یان شێرپه‌نجه یاخود كۆبوونه‌وه‌ی پرۆستاتی زۆر له‌لایه‌ن پیاوان.
هه‌ندێ خواردن هه‌یه ره‌نگی میز سوور ده‌كات وه‌كو تووی ره‌ش له‌گه‌ڵ
riFampin وده‌رمانی pyridiumكه ده‌رمانێكه ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه .
-ره‌نگی پرتقاڵی
كاتێ ره‌نگی میز بۆ ره‌نگی پرتقاڵی ده‌گۆرێت به‌هۆی خواردنی هه‌ندێ ده‌رمانه‌وه ده‌بێت كه‌بریتیتن له (ئه‌لریفامبین و ئه‌لبایریدیم و ئه‌لملیتینات) له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی كیمیایی.
هه‌ندێ حاڵاتی تری نه‌خۆشی هه‌یه كه ره‌نگی میز ده‌گۆرێت بۆ ره‌نگی پرتقالی بوونی گرفت له كه‌ناڵه‌كانی زه‌رداو له جگه‌ردا به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر هاتوو ره‌نگه‌كه زۆر به‌رچاو بوو واته ئه‌گه‌ر ره‌نگی پرتقاڵی كراوه بوو .
-ره‌نگی شین یان سه‌وز
له وانه‌یه پێكهاته‌كان یا ره‌نگی خواردنه‌كان ره‌نگی میرز بگۆرێت به‌جۆرێك شین بێت یان سه‌وز بێت هه‌روه‌ها له‌كاتی به‌كار هێنانی بۆیه له هه‌ندێ ئه‌زموونی جگه‌رو میزڵدانه‌كان ده‌بێته هۆی گۆرینی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگی شین یان سه‌وز وه به‌كار هێنانی هه‌ندێ ده‌رمان وه‌كو ئه‌ندۆمیساسین دژی هه‌وكردن وه ده‌رمانی ئامیتریبتیلین له‌گه‌ڵ ده‌رمانی پرۆبۆفول به‌هه‌مان شێوه‌یش له‌سه‌ر هه‌ندێ ڤیتامینات جێبه‌جێده‌كرێت.
ره‌نگی میز ده‌گۆردرێت بۆ شین به هۆی تووش بوونی میزڵدان به به‌كترییای (pseudomonas bacteie) هه‌ندێ نه‌خۆشی بۆماوه‌یش كارگه‌ری خۆی وه‌كو (بوونی رێژه‌یه‌كی زۆر له ماده‌ی كالیسیۆم له خوێن) ده‌بێته هۆی گۆرینی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگی شین.
-ره‌نگی قاوه‌یی كرا‌و
خواردنی پاقله‌مه‌نی ره‌نگی میز ده‌گۆرێت بۆ ره‌نگی قاوه‌یی .
جگه له خواردنی هه‌ندێ ده‌رمانی نه‌خۆشی مه‌لاریا وه‌كو (بریماكین) وه (كلورویكین) له هه‌مان كاتدا خواردنی هه‌ندێ ده‌رمانی به هێز ماسوولكه‌كان وه‌كو ده‌رمانی (میتوكاربامول) ده‌بێته هۆی گۆرانی ره‌نگی میز بۆ ره‌نگی قاوه‌یی كراوه.
هه‌ندێ حاڵه‌تی كاریگه‌ری له‌سه‌ر میزڵدان و گرفت له گورچیله و جگه‌ر ره‌نگی میز ده‌گۆرێت بۆ ره‌نگی قاوه‌یی.
-ره‌نگی زه‌رد
ئه‌گه‌ر ره‌نگی میز گۆرا زیاد له ئاستی خۆی ته‌نها بۆ ره‌نگی زه‌ردی كاڵ له وانه‌یه كه‌سكه تووشی ووشكبوونه‌وه بووبێت به جۆرێك زۆری تێكه‌ڵه‌كان ره‌نگی میز ده‌گۆرێت بۆ ره‌نگی قاوه‌یی.
سه‌ردانی دكتۆر
كاتێ كه‌سێك هه‌ست ده‌كات ره‌نگی میزی نائاساییه ده‌بێ سه‌ردانی دكتۆر بكات ، جا له ئه‌نجامی خواردنێكی دیار كرا‌و بێت یان به‌هۆی یه‌كێك له خواردنی ده‌رمانه‌كان بێت یاخود به‌هۆی وشكبوونه‌وه بێت .
هه‌ندێ هۆكاری نادیار هه‌ن كه ره‌نگی میز ده‌گۆرێت بۆ ره‌نگێكی نائاسایی به هۆی بوونی نه‌خوشی ده‌بێت كه‌سه‌كه بچێته لای دكتۆر و چارسه‌ر وه‌ربگرێت.
له‌لایه‌كی تر ئه‌گه‌ر كه‌سێك بینی له‌گه‌ڵ میزه‌كه‌ی خوێن هه‌یه ده‌بێ به زووترین كات سه‌ردانی دكتۆر بكات ،به‌هه‌مان شێوه‌ش ئه‌گه‌ر ره‌نگی میز به ره‌نگی قاوه‌یی یان زه‌رد گۆرا ده‌بێ سه‌ردانی دكتۆری پسپۆر بكات.
له‌كاتی سه‌ردان كردنی دكتۆر چاوه‌روانی چی ده‌كرێت؟
له‌وانه‌یه دكتۆر داوای پشكنینی میز بكات و بنرێته تاقیگا ، له هه‌مان كاتدا چه‌ند پرسیارێك بكات كه ئایا چه‌ند جار تووشی ئه‌م حاڵه‌ته بووه له‌وانه‌یه سه‌یر لێدانی خوێن بكات له میز له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵ له پرسیاری تر وه‌كو جۆری خواردنی ده‌رمان و خوارده‌مه‌نی...
پێویسته دكتۆر پشكنینه‌كان به پێیی ره‌نگی میزه بكات زۆر جار پشكنین میز ده‌كرێت بۆ زانینی پێكهاته‌كان میزه‌كه ئایا نه‌خۆشی هه‌یه یان نا.
هه‌ندێ رێنمایی بۆ نه‌خۆش له ماڵه‌وه كه ره‌نگی میزی نائاسایی بوو
ئه‌گه‌ر كه‌سێك له ماڵه‌وه هه‌ستی كرد ره‌نگی میزی ئاسایی نییه یاخود گۆراوه له ده‌بێ ئاوێكی زۆر بخواته‌وه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌هۆی خواردنه‌وه ره‌نگی میز گۆرا ئه‌وا زۆر ئاسانه واز له‌و خواردنه بهێنه یان كه‌م بكاته‌وه كه بۆته هۆی گۆرینی ره‌نگی میز.
سه‌رچاوه/ مجلة حياتك
كوردستان تیڤی /كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.