Erbil 12°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 17:47

به‌هۆی رووداوه‌کانی ١٦ ئۆکتۆبه‌ر زیاتر له‌ % ٥٥ به‌رهه‌می نه‌وتی کوردستان که‌میکردووه‌

له‌ ئێستادا رۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت، دوای رووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر ، هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ سه‌دا ٥٥ به‌رهه‌می نه‌وتیی له‌ده‌ستداوه‌.

شێركۆ جه‌وده‌ت ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه‌ وسه‌رچاوه‌ سرووشتییه‌كان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند : به‌هۆی ئه‌وه‌ی كێڵگه‌كانی هاڤانا و بای حه‌سه‌ن كه‌وته‌ ده‌ست حكوومه‌تی عێراق، و دوای رووداوه‌كانی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ سه‌دا ٥٥ به‌رهه‌می نه‌وتیی له‌ده‌ستداوه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئێستادا رۆژانه‌ ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ ده‌كات و له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆدا له‌ خه‌می دۆخی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌.

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.