ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتارانی فه‌ڕه‌نسا نیگه‌رانن له دۆخی ئابوورییان و مووچه‌كانیان پێ كه‌مه.
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی L'opinion ی فه‌ڕه‌نسی، په‌رله‌مانتاران و سیناتۆرانی فه‌ڕه‌نسا به‌هۆی دۆخی ئابوورییانه‌وه كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن.
په‌رله‌مانتارێك كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاند: ئیتر زۆر كه‌م بۆ خواردن بۆ ده‌ره‌وه ده‌چین. به زۆری له په‌رله‌مان نان ده‌خۆین. جلوبه‌رگی ساڵانی پێشووم ده‌رهێناوه‌ته‌وه و له‌به‌ری ده‌كه‌م و به‌م نزیكانه‌ش ماڵه‌كه‌م بۆ شوقه‌یه‌كی گونجاو ده‌گوازمه‌وه.
رۆژنامه‌ی Le Monde یش بڵاوی كردۆته‌وه، له‌م ماوانه‌ی دواییدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران كه‌می كردووه‌ته‌وه و به‌شی خه‌رجی مانگێكیان ناكات.
هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی بزووتنه‌وه‌ی رێپێوان كه له ده‌سه‌ڵاتدایه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێك تێكرایی ناوه‌ندی ٥ هه‌زار یۆرۆیه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان به به‌راورد له‌گه‌ڵ كاری پێشتریان كه‌متره، له ئێستادا له دۆخێكی ناله‌باردان.
ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته رۆژه‌ڤێكی سه‌ره‌كی فه‌ڕه‌نسا و له به‌رامبه‌ردا زۆرێك له هاووڵاتیانی فه‌ڕه‌نسا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاردانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. له‌كاتێكدایه مووچه‌ی هه‌ر په‌رله‌مانتارێكی فه‌ڕه‌نسا چوار هێنده‌ی فه‌رمانبه‌رێكی ئاساییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.