Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 22:20

هامبۆرگ له‌ فرانکفۆرتی برده‌وه‌

به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هامبۆرك تۆماركرد.
کوردستان TV
100%


هه‌ردوو یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت وهامبۆرگ روبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرت به‌ دوو گۆل به‌رامبه‌ر به‌ گۆلێك سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی هامبۆرك تۆماركرد.

گۆلی یه‌كه‌می هامبۆرگ له‌ خوله‌كی 9  له‌رێگه‌ی یاریزان بابا دوبولوس تۆماركرا،ه‌وه‌نده‌ی پێنه‌چوو ته‌نها دوای 6 خوله‌ك یاریزان ماریۆس ووۆلف گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ یانه‌ی فرانكفۆرت تۆمار كرد.

له‌ خوله‌كی 24 یاریزان غاسینوفیتشی گۆلی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی بۆ فرانكفۆرت تۆمار كرد، به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ئینتراخت فرانكفۆرت ژماره‌ی خاله‌كانی گه‌یانده‌ 25 و له‌ ریزی پێنجه‌م دێت و هامبۆرگیش خاله‌كانی 15 خالی هه‌یه‌و له‌ ریزبه‌ندی 16 دێت.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.