Erbil 11°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 15:50

Echoes of past بڵاوکرایه‌وه‌

ئه‌لبوومێكی گۆرانی 11 تراك له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%


خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان (له‌یلا فه‌ریقی) له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا  تازه‌ترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌و به‌رهه‌مه‌ نوێیه‌ی ناوبراو بریتییه‌ له‌ ئه‌لبوومێكی گۆرانی كه‌ 11 تراك له‌ خۆ ده‌گرێت و یه‌كێك له‌ تێكسته‌كان ئاوازدانه‌ر (هه‌ڵكه‌وت زاهیر) نووسیویه‌تی و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌ریه‌ك له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ نووسیویانه‌، " شێركۆ بێكه‌س،حه‌مه‌ سه‌عید حه‌سه‌ن،دكتۆر ئاراس عه‌بدولكه‌ریم،سامی ئه‌رگوشی، ره‌نج سه‌نگاوی، ده‌رباز یونس و كاوه‌ شێخ" 

ناوه‌رۆكی ئه‌لبوومه‌كه‌ش پێكهاتووه‌ له‌ گۆرانی "نیشتیمانی ،منداڵ، ژن،سۆزداری و خۆشه‌ویستی" ،هه‌ڵكه‌وت زاهیری هونه‌رمه‌ند ئاوازی بۆ هه‌ر 11 تراك داناوه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.