جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، وەڵامی نامەکەی ئاراس جەنگی دەداتەوە کە سەبارەت بە ئامادەبوونی لە پەرلەمان لەسەر ڕووداوەکانی خیانەتی 16ی ئۆکتۆبەر ئاڕاستەی پەرلەمانی کردبوو، هاتووه: روونكردنه‌وه و به‌ڵگه‌كانت پێشكه‌شی داواكارى گشتی بكه و له‌وێ مافت هه‌یه له پرۆسه‌یه‌كی دادوه‌ریدا به‌رگرى له خۆتان بكه‌ن.
نووسینگه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به لێدوانێكی ئاراس شێخ جه‌نگی، سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه‌ی كه له رێگه‌ی میدیاوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستانى ناردووه و تیایدا داوای كردووه كه بێته په‌رله‌مان و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌ر بدات، ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردهوهكهیه:
بۆ/ ئاراس شێخ جه‌نگی
سه‌باره‌ت به‌و داواكارییه‌ی كه له رێگه‌ی میدیاوه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئاراسته كراوه كه ده‌خوازن روونكردنه‌وه سه‌باره‌ت به خیانه‌تی 16ى ئۆكتۆبه‌ر له په‌رله‌مان پێشكه‌ش بكه‌ن، به پێویستی ده‌زانین كه ئاگادارتان بكه‌ینه‌وه كه:
1 - په‌رله‌مانی كوردستان چوارچێوه‌ی كارى یاسایی خۆی هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێكهێناوه بۆ به‌دواداچوونی راستییه‌كان.
2 - روونكردنه‌وه و به‌ڵگه‌كانت پێشكه‌شی داواكارى گشتی بكه و له‌وێ مافت هه‌یه له پرۆسه‌یه‌كی دادوه‌ریدا به‌رگرى له خۆتان بكه‌ن.
نووسینگه‌ی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
2017/12/13
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.