ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و به فه‌رمی ده‌ستی به‌كار كردووه‌ته‌وه و پۆستی وه‌زیری دارایی وه‌رگرتووه‌ته‌وه .
پاش ئه‌وه‌ی ڕێباز حه‌ملان ده‌ستی له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كێشایه‌وه و ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر گه‌ڕاوه‌ته‌وه باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌ك وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردۆته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به یاوه‌ری سه‌فین دزه‌یی گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و نێچیرڤان ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هاتوونه‌ته وه‌زاره‌تی دارایی و وه‌زیری دارایی به فه‌رمی پۆسته‌كه‌ی وه‌رگرتووه‌ته‌وه و وه‌ك وه‌زیری دارایی ده‌ستی به‌كار كردن كردووه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.