فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق، ڕایدهگهیهنێت: له عێراق لایەنی سیاسیی بەسەر لایەنی ئابووریدا زاڵە و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە بارودۆخەکە تێکبچێت .
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق دهشڵێت: بوودجە دوو لایەنی تێدایە لایەنی بهكاربردن و لایەنی وەبەرهێنان و ئەگەر سەیری بکەی سەدا 75ـی بۆ بهكاربردن دەڕوات و سەدا 25ـی بۆ وەبەرهێنان دەڕەوات کە لە هەموو جیهان شتی وا نەبووە، هەوڵدراوە کە ئەو بارودۆخە چاک بکرێت بەڵام لایەنی سیاسیی ڕێگری دروستكردووهو زاڵه سەر ئابووری .
فازڵ نەبی ئهوهش دهخاتهڕوو دەبێت هەوڵ بدرێت خەڵکی دێهاتەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانییان و سهرقاڵی کارەکانی ناوچهكهیان بن.
ڕاشدهگهیهنێت لەم دواییەدا بانکی ناوهندی ویستی یارمەتی عێراق بدا و بڕی پێنج تریلیۆن دیناریان دەستنیشان کرد بۆ ئەوەی لە رێگای بانکی پیشەسازی و خانووبەرە و کشتوکاڵەوە بەشێک لەو بڕە پارەیە بدەنە خەڵک بۆ ئەوەی پڕۆژەکانییان بەڕێوەببەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.