Erbil 8°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 07:06

له‌ ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چێنراو چوار‌ پۆلیسی نه‌ینه‌وا بوونه‌ قوربانی

بۆمبێكی چێنراو به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالدا ته‌قییه‌وه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو له‌ باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، سێ‌ پۆلیسی فیدرال كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

نه‌قیب سه‌عد محه‌مه‌د جبوری، ئه‌فسه‌ر له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرال، راگه‌یاند : بۆمبێكی چێنراو له‌ نزیك گوندی حكنه‌ سه‌ربه‌ ناحیه‌ی زوممار باكووری رۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌ كاروانێكی هێزه‌كانی پۆلیسی فیدرالدا ته‌قییه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا، سێ‌ پۆلیس كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو.

جبوری ده‌شڵێت: رێگه‌ی گونده‌كه‌ به‌ ته‌واوی پارێزراوه‌ و رۆژانه‌ش هێزه‌ عێراقییه‌كان پیایدا هاتوچۆ ده‌كه‌ن و بۆمبه‌كه‌ به‌ ئامانجی شڵه‌ژانی ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ چێندرابوو.

گوتیشی: دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پكشنینیان له‌ ناوچه‌كه‌، ده‌ست پێكرد.

ئاماده‌كردنی: رزگار

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.