Erbil 6°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 10:05

سبه‌ى سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی حکومه‌ت کۆده‌بنه‌وه‌

لە ته‌لارى پەرلەمان بەڕێوەده‌چێت
کوردستان TV
100%

پەرلەمانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، سبەینێ سەرۆکی حکومەت و جێگرەکەی و وەزیری سامانە سروشتییەکان و بریکاری وەزارەتی دارایی بەوەکالەت دێنە پەرلەمان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کۆدەبنەوە.

تارق جه‌وهه‌ر سارمه‌می، راوێژكارى راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، تایبه‌ت به‌ سایتی په‌رله‌مانی كوردستانی راگه‌یاند: بڕیاره‌ پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشه‌مه‌ 2017/12/13، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش لە نێوان سەرۆکایەتیی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ته‌لارى پەرلەمان بەڕێوە بچێت و بڕیارە هەریەک لەسەرۆکوەزیران و جێگره‌كه‌ی و وەزیری سامانە سروشتییەکان و وەزیری پلاندانان و وەزیری دارایی بەوەکالەت و سەرۆک و جێگر و بڕیاردەری لیژنەکانی تایبەت بەم سێ وەزارەتە بەشداری بکەن.

جێی باسە لە 27ی نیسانی 2015 ەوە ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان هەردوو سەرۆکایەتیی پەرلەمان و حکومەتی هەرێمە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.