Erbil 15°C شەممە 01 حوزەیران 09:53

ئه‌مرۆ پۆتین سه‌ردانى سووریا و میسرى کرد

پۆتین له‌گه‌ل ئه‌سه‌د و سیسی كۆبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئاژانسى هه‌والى (روسیا الیوم)، رایگه‌یاند" سەرلەبەیانیی ئه‌مرۆ دووشەممە 11/12/2017، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی رووسیا گەیشتە بنکەی سەربازیی حومەیمیم لە پارێزگای لازقییە لە رۆژئاوای سووریا، کە هێزەکانی وڵاتەکەی لێ جێگیر کراوە.

لە بنکە سەربازییەکەدا، بەشار ئەسەد، سەرۆکی رژێمی سووریا پێشوازیی لە سەرۆکی رووسیا کردووە.

دوای سەردانەکەی بۆ سووریا، ڤلادیمێر پوتین سەردانی میسر کرد و لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆکی میسر کۆبووەوە.

بەپێی زانیارییەکان، پوتین تاوتوێی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی میسر و تورکیا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی، كردووه‌و راشیگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌گه‌ل سه‌رۆك كۆمارى میسر رێككه‌وتوون بۆ هه‌ماهه‌نكى زیارى نێوان هه‌ردوو وولات بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى سووریا.
 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.