Erbil 13°C چوارشەممە 15 کانوونی دووەم 11:47

پارێزه‌رانی کوردستان به‌ توندی دژی گوته‌کانى عه‌بادی ده‌وه‌ستنه‌وه‌

سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا بۆ راگه‌یاندنه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كیان بۆ رای گشتی راگه‌یاند
کوردستان TV
#5 #7
100%

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی گشتى عێراق مامه‌ڵه‌ ناكات و به‌ روونی دژایه‌تی خۆی له‌ وتاره‌كانیدا ده‌رده‌خات به‌ تایبه‌ت له‌ گوتاری مه‌راسیمی سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاره‌كی عێراق به‌سه‌ر داعشدا ناوی سه‌رجه‌م هێزه‌كانی عێراق ده‌بات و ناوی پێشمه‌رگه‌ ناهێنێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شه‌ری روبه‌رو بوونه‌وه‌ی تیرۆرستانی داعشدا زیاتر له‌ هه‌زارو 800 شه‌هیدی داوه‌و زیاتر له‌ 10 هه‌زار برینداری هه‌یه‌.

ده‌شڵێن به‌ بێ پێشمه‌رگه‌ نه‌ده‌توانرا ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ تۆمار بكرێن و گه‌ر پێشمه‌رگه‌ نه‌بوایه‌ دوور نه‌بوو پایته‌ختی عێراقیش له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ داگیر بكرێت.

هه‌روه‌ها ده‌شڵێن باسنه‌كردنی پێشمه‌رگه‌ له‌ لایه‌ن عه‌بادی به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ هێزو سه‌نگی پێشمه‌رگه‌ كه‌م ناكاته‌وه‌، به‌ڵك و ده‌ری ده‌خات كه‌ عه‌بادی گه‌وره‌یی هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك پێشمه‌رگه‌ نادیده‌ ده‌گرێت كه‌ ده‌ستووری عێراق دانی پێدا ناوه‌.

هه‌ر له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا ده‌ڵێن ئه‌و گوتارانه‌ی عه‌بادی هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك كورد بریندار ده‌كات، كه‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئارامی و سه‌قامگیری عێراق نیه‌ و كورد به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵی داپڵۆسین و داگیركاری ناكات و له‌ دژی ئابڵوقه‌ی سه‌ر میله‌ته‌كه‌مانین و دژی ده‌وه‌ستین.

داواش له‌ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین پشتگیری مافه‌ ره‌واكانی گه‌لی كورد بن و عێراقیش به‌و سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌ و هه‌نگاوی ئه‌رێنی بهاوێژێت.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ین ئارامی بۆ كورد له‌ دوزخورماتوو بگه‌ڕێته‌وه‌و ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان و بكه‌رانی ئه‌ و كاولكاریه‌ی كه‌ له‌ دوز كرا بدرێنه‌ دادگاو به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌یه‌نرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.