ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 11/12/2017 له میانی دیدارێكی نێوان مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له سیریل نۆن، باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عێراق و شاندی یاوه‌ری كرد، له دیداره‌كه‌دا دواین ره‌وشی ده‌ڤه‌ره‌كه و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا باسیان لێوه‌كرا.
له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا له عیراق گوتوویه‌تی: ئه‌ڵمانیا پشتگیریی هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز و پێشكه‌وتوو و ده‌سته‌به‌ربوونی مافه ده‌ستووریه‌كانی كوردستان له عێراقدا ده‌كات.
مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له دیداره‌كه‌دا رایگه‌یاند: به‌غدا خۆی له دانوستان ده‌دزێته‌وه و ئاماژه مه‌یدانیه‌كانیش له‌م رۆژانه‌دا ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا هێشتا بژارده‌ی سه‌ربازییان بۆ یه‌كلاكردنی كێشه‌كان به‌لاوه نه‌ناوه، كه ئه‌مانه‌ش ئاماژه‌ی مه‌ترسیدارن و هه‌ڕه‌شه له سه‌ر سه‌قامگیریی كۆی ناوچه‌كه درووست ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌رچی زووتر دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ست پێبكاته‌وه و گوشار و ئابلوقه‌كانی سه‌ر هه‌رێم لابدرێن و ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌كه‌دا جێگیر ببێت.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا باڵیۆزی ئه‌ڵمانیا هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی له پشتگیریی هه‌رچی زووتر ده‌ست پێكردنی دانووستانه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور دووپاتكردووه‌ته‌وه‌و گوتوویه‌تی: هه‌وڵه‌كانمان بۆ ده‌ربازكردنی ره‌وشه‌كه له‌م چه‌قبه‌ستووییه‌ی ئێستا چڕده‌كه‌ینه‌وه تا به‌كرده‌وه دانوستانه‌كان ده‌ست پێبكات.
له به‌شێكی تری قسه‌كانیدا مه‌سرور بارزانی، رۆڵی ئه‌ڵمانیای له پشتگیریی و هاوكاریی هه‌رێمی كوردستان به‌رز نرخاندووه‌و جه‌ختی له سه‌ر كاریگه‌ریی رۆڵی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق كردووه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: هه‌رێمی كوردستان خوازیاره هه‌ڵه‌كانی رابردوو له عێراقدا دووباره نه‌كرێنه‌وه، چونكه ناسه‌قامگیریی زیاتری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و زه‌مینه بۆ گه‌شه‌كردنه‌وه‌ی تیرۆر ده‌ره‌خسێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی زیاتری بۆ ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.