Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 00:38

ئه‌نجامی تیروپشکی قۆناغی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راگه‌یه‌نرا

ئەو قۆناغە چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت
ئه‌نجامی تیروپشكی قۆناغی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راگه‌یه‌نرا
کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 11-12-2017 تیروپشکی قۆناغی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا و ئەو قۆناغە چەندین رووبەڕووبوونەوەی بەهێز بەخۆیەوە دەبینێت.

لە قۆناغی پاڵەوانێتییەکەدا بەهێزترین یاری لەنێوان هەردوو یانەی ریال مەدریدی پاڵەوانی وەرزی رابردوو و پاریس سانجێرمان رووبەڕووی یەکدەبنەوە و به‌رشه‌لۆنه‌ش بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات.

یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ـی پاڵەوانێتییەکە لە رۆژانی 14 و 15، 21 و 22ی مانگی شوباتی 2018 دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش لە 6 و 7، 14 و 15ی مانگی ئاداری داهاتوو بەڕێوەدەچن.

ئەنجامی تیروپشکی قۆناغی 16ـی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا به‌م شێوه‌یه‌یه‌:
یوڤێنتوس - تۆتێنهام 
مانچستەر سیتی - بازل 
لیڤەرپوول - پۆرتۆ 
سێڤییا - مانچستەر یونایتد
ریال مەدرید - پاریس سانجێرمان 
شاختار - رۆما
چێڵسی - به‌رشه‌لۆنه‌ 
بایرن میونشن - بێشکتاش 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.