Erbil 37°C یەکشەممە 21 تەمووز 20:16

حه‌شدی شه‌عبی چاوه‌روانی دوا بڕیاری سیستانی ده‌کات

بڕیار وایه‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد بچنه‌ نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی بالای شیعه‌كانی عه‌لی سیستانی
حه‌شدی شه‌عبی چاوه‌روانی دوا بڕیاری سیستانی ده‌كات
کوردستان TV
100%

به‌ پێی زانیارییه‌كانی میدیای حه‌شدی شه‌عبی بڕیار وایه‌ سه‌ركرده‌كانی حه‌شد بچنه‌ نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عییه‌تی بالای شیعه‌كانی عه‌لی سیستانی و پابه‌ندبوونی خۆیان بۆ فه‌رمانه‌كانی سیستانی بۆ قۆناغی داهاتووی ئه‌ركه‌كانیان رابگه‌یه‌نن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاند: پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ركی خۆیان له‌ جه‌نگی دژی داعش كۆتایی پێهێنا و به‌سه‌ر داعشدا سه‌ركه‌وتن، سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌یی خۆیان بۆ پابه‌ندبوون به‌ فه‌رمانی مه‌رجه‌عییه‌تی باڵای ئاینی عه‌لی سیستانی ده‌كان تا بۆ قۆناغی داهاتوو ئه‌ركه‌كانیان دیاری بكات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.