Erbil 15°C دووشەممە 24 حوزەیران 10:25

سه‌رۆکی ره‌وتی سه‌در: ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌

سه‌در: نابێ كه‌س به‌ ناوی حه‌شی شه‌عبییه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكات
سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در: ده‌بێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌غداد موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات و ده‌ڵێت: نابێ رێگا بدرێت كه‌س به‌ ناوی حه‌شی شه‌عبییه‌وه‌ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراق بكات.

سه‌در ده‌شڵێت: نابێت سه‌ركرده‌كانیان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و دبێت حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق بكه‌نه‌وه‌.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كات عه‌بادی ده‌ستبه‌جێ گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات و داوای هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كه‌وتنی موسڵ و سپایكه‌ر ده‌كات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.