سیاسه‌توانێكی ئه‌مه‌ریكی، له لێدوانێكی بۆ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان له باره‌ی تیرۆركردنی ئه‌ركان شه‌ریفی كامێرامانی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌ركان مرۆڤێكی ئازا‌و دلێر بوو كه به كامێراكه‌ی وێنه راسته‌قینه‌كانی وه‌كوو زانیاری راست بۆ جیهان ده‌گواسته‌وه.
بیرنه‌ر لیڤی سیاسه‌توانی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت: بێ گومان من به باشی له كورد تێده‌گه‌م، لێگه‌رێ با له نێو سه‌دان نموونه‌دا، ئاماژه به یه‌كیان بكه‌م كامێرامه‌نی بوێر‌و ئازا ئه‌ركان شه‌ریف كه له كه‌ركووك بوو، له لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌دشی شه‌عبیه‌وه كوژراو كاتێك ئه‌و میلیشیانه ته‌رمه‌كه‌یان به‌جێهێشت، چه‌قۆكه‌یان له زاریدا به‌جێهێشتبوو.
ده‌شڵێت: ئه‌مه نموونه‌یه‌كی تراژدی و ناخ هه‌ژێن بوو به ده‌ستی ئه‌و كۆنه‌په‌ره‌ستانه،
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌ركان مرۆڤێكی ئازا‌و دلێر بوو كه به كامێراكه‌ی وێنه راسته‌قینه‌كانی وه‌كوو زانیاری راست بۆ جیهان ده‌گواسته‌وه.
ئه‌و كه‌سیك بوو وه‌كوو كامێرامانه‌كی من ئاڵا ته‌یب كه به شێوه‌یه‌كی دره‌ندانه په‌لامار درا،
ده‌شڵێت: من هیواخوازم كه فه‌رانسا، ئه‌ورووپا و ئه‌مریكاو رۆژئاوا به‌گشتیی له مه‌به‌ست و ئامانجی میلیشیاكان تێبگه‌ن.
گوتیشی: من هه‌وڵ ده‌ده‌م كه مه‌ترسی ئه‌وان به جیهان بناسێنم و له‌م پێناوه‌ش دا فیلمی پێشمه‌رگه‌م له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان نیشان دا، كه ئه‌وه هه‌نگاوێكی سیمبولیك بوو.
هه‌روه‌ها وتیشی: ده‌بێ رۆژئاوا له‌وه تێبگه‌یه‌نین كه ته‌نیا دۆستی ئێمه له هه‌رێمه‌كه‌دا كوردن و ئه‌وه‌تا ئێمه خه‌یانه‌تیان پێده‌كه‌ین.
گوتیشی: كاتێك چاوپۆشی له رووداوه‌كان ده‌كه‌ین و پشت له هاوپه‌یمانی خۆت ده‌كه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی نا ئه‌خلاقییه، له ئاست كورد‌و كه‌سانی وه‌كوو ئه‌ركان شه‌ریف دا.
زیاتر گوتی: كورد، نموونه‌یه‌كن بۆ هه‌موو جیهان، ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بان هه‌نووكه، پاریس، له‌نده‌ن و بارسلۆنا و شوێنه‌كانی دیكه، مه‌كۆی كرده‌وه‌ی تیرۆرسیتان بوون.
بیرنه‌ر لیڤی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌شڵێت: جا كه‌وایه خه‌ڵكی رۆژئاوا‌و كه‌سانی وه‌كوو من، چۆن ده‌توانین ئه‌م مه‌زنایه‌تییه قه‌ره‌بوو كه‌ینه‌وه، كاتیك من وێنه‌كانی ئه‌و فیلمه‌م ده‌گرت و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه ساده‌كان ده‌دوام، یان ژه‌نه‌راڵ مه‌غدید هه‌ركی، یان نێچیرڤان بارزانی، یان سه‌رۆك بارزانی ئه‌و رێبه‌ره مه‌زنه، به‌ڵێنم به خۆم و ئه‌وان دا كه هه‌رچیم له ده‌ست بێ بۆ كورد‌و كوردستان بیكه‌م، ئه‌مه‌ش مافی ره‌وای خۆیانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.