Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 04:14

به‌دوو گۆڵی خاوێن یاریه‌که‌ی برده‌وه‌

بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوو تۆرنتۆ بووه‌ براوه‌ی نازناوی خولی ئه‌مه‌ریكا.
کوردستان TV
100%


له‌یاری كۆتایی خولی یه‌كگرتووی ئه‌مه‌ریكا یانه‌ی تۆرنتۆ ئێف سی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی سیاتل ساوندرز به‌ده‌ست هێناو به‌دوو گۆڵی خاوێن یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌.

یاریگای بی ئێم ئۆ له‌ولایه‌تی ئۆنتاریۆی كه‌نه‌دا یاری نێوان تۆرنتۆ ئێف سی و سیاتل ساوندرزی له‌خوه‌گرت، له‌سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌ تۆرنتۆ به‌هێزه‌وه‌ ده‌ستی به‌هێرشبردن كرد، له‌به‌رامبه‌ردا گۆڵپارێز ستیڤان فرای ئازایه‌نه‌ پارێزگاری له‌گۆڵه‌كه‌ی كرد.
گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌می یاریه‌كه‌ و له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت جۆزی ئه‌لتیدۆر توانی گۆڵی تیپی سیاتل بهه‌ژێنێت و تۆرنتۆۆ بكاته‌ خاوه‌ن گۆڵی یه‌كه‌م.

دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه‌ تۆرنتۆ به‌رده‌وامبوو له‌گوشاره‌كانی بۆسه‌ر گۆڵی تیپی سیاتل تا له‌خوله‌كی زیادكراوی یاریه‌كه‌ ڤیكۆر فاسكێز گۆڵی دووه‌میشی بۆ یانه‌ی تۆرنتۆ تۆماركردو بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوو تۆرنتۆ بووه‌ براوه‌ی نازناوی خولی ئه‌مه‌ریكا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.