ئه‌و گه‌نجه‌ی سناپ چاتی دروستكرد ناوی (ئیڤان تۆماس) ه له 4/6/1990 له شاری لۆس ئه‌نجلۆس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا له دایك بووه .
ئیڤان له ساڵی 2011 سیمینارێكی له‌سه‌ر سناپ چات سازكرد كه ژماره‌یه‌كی زۆر له هاورێكانی بینه‌ری سیمیناره‌كه‌ی ببون ، له پێناو دابینكردنی كاتێكی زۆر و گه‌یشتن به ئاواته‌كانی له ساڵی 2012 ناوبراو وازی كۆلێژ هێنا.
له 22 ی ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ" ئیڤان" و هاورێكانی به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی سناپ چاتیان دامه‌زراند به‌ڵام ئه‌وكات له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه به‌كار نه‌ده‌هات چونكه له ژێرتاقیكردنهوهدا بوو ،به‌ڵام ساڵی دواتر سیسته‌می (ئای ئۆ ئێس ) دوای ئه‌وه له له مانكی 10ی هه‌مان ساڵدا شوێنی (مای ستۆر) زیادكرا،دواتر له 1/5/2014 ڤیدیۆ چات بۆ سناپ زیادكرا .
له دواترین ئاماری سناپ چات راگه‌یه‌ندراوه له مانگی 5 ی ئه‌مساڵدا له به‌ریتانیا سناپ چات 10 ملیۆن به‌كارهێنه‌ری چالاكی هه‌مه‌جۆریان هه‌یه ،ئه‌مه‌ش بوو وایكرد 2 ساڵ به‌ر له ئێستا (ئیڤان تۆماس) ببێته گه‌نجترین ملیاردێری جیهان كه سه‌روه‌ته‌كه‌ی بریتی‌بوو له یه‌ك ملیار و نیو دۆلاری ئه‌مریكی .
جێی باسه ، سناپ چات به‌رنامه‌یه‌كی مۆبایله بۆ چاتكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی به‌كاردێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.