حەسەن رووحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتەیەکدا لە پەرلەمانی وڵاتەکەی رایگەیاند" ئەگەر سعوودیە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل کۆتایی پێبهێنێت و واز لە بۆردومانکردنی یەمەن بهێنێت، ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لە نێوان هەردوولاماندا نامێنێت و پەیوەندییەکانمان لهگهلیدا ئاسایی دهكهینهوه، بۆیه پێویسته سعوودیه دەستپێشخەری ئەم دوو داواكاریهى ئێمه بكات.
تێزانین، ئێران؛ حكوومهتى سعوودیە بە جێبەجێکارى سیاسەتەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ناوچەکەدا تۆمهتبار دهكات و سعوودیەش ئێران تۆمەتبار دەکات بە پشتگیری كردنى حووسییەکان لە یەمەن و حیزبوڵڵا لە لوبنان و بەشار ئەسەد لە سووریا و حەشدی شەعبی لە عێراق و دەستوەردان لە کاروباری وڵاتانی عەرەبی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.