Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:59

لعێبی: لەگەڵ ئێران رێککەتنمان کردووە بۆ هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک

رۆژانە نزیكەی 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت هه‌نارده‌ ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

ئەمرۆ یەكشەممە 10-12 جەبار لعێبی وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: لەگەڵ ئێران رێككەوتوین سەبارەت بەنەوتی كەركووك رێككەتنەكە بۆ ماوەی یەك ساڵە و دەتوانرێت نوێ بكرێتەوە.

لعیبی لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی ئۆپیك لە كویت بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند: بەغدا بەنیازە لەماوەی ساڵێكدا راكێشانی بۆری نەوت لە نێوان لەكێڵگەی جیهان و كەركووك تەواوبكرێت.

وتیشی بەنیازم رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو هاورێ لەگەڵ سەرۆكی كۆمپانیایی" بی بی "بۆ ئەكتیڤكردنی رێككەوتنامەكەمان لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە بەمەبەستی هاوكاری كردنی عیراق لەبواری زیادكردنی بەرهەم هێنانی نەوت و باشتركردنی سەردانی كێڵگەكانی كەركوك بكەم.

پێشتر وەزیری نەوتی عیراق لە لێدوانێكیدا رایگەیاند بوو لەگەڵ ئێران رێككەوتوین رۆژانە نزیكەی 30 بۆ 60 هەزار بەرمیل نەوت بەتانكەر لەرێگەی ئێرانەوە هەناردەبكەین.

لعێبی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كۆمپانیای سۆمۆ ی عیراقی لەگەڵ لایەنی ئێرانی رێككەوتون كە ئەو بڕە نەوتە بە تانكەر لە كێلگەكانی كەركوكەوە بگەێنرێتە سنوری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لە نزیك پارێزگای كرمانشاە لەبەرامبەردا ئێران هەمان بڕە نەوت وبەهەمان كوالیتی دەداتەوە عیراق لەرێگەی بەندەرەكانی باشورەوە.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.