Erbil 17°C دووشەممە 02 کانونی یەکەم 14:19

ئێران: ئه‌گه‌ر سعوودیا هه‌ڵوێسته‌کانی بگۆڕێت ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوانمان ده‌ست پێبکه‌ینه‌وه‌

وڵاته‌كه‌ی به‌ مه‌رجێك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سعوودیا درووست ده‌كاته‌وه‌
ئێران ئه‌گه‌ر سعوودیا هه‌ڵوێسته‌كانی بگۆڕێت ئاماده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له‌ كاتی وتاردان له‌سه‌ر ره‌شنووسی بودجه‌ی ساڵی داهاتووی وڵاته‌كه‌یدا وتی كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و سعوودیا هه‌ڵوێسته‌ سیاسیه‌كانی خۆی بگوڕێت، ئێران ئاماده‌یه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌لأ ئه‌م وڵاته‌دا بكات.

حه‌سه‌ن رۆحانی هه‌روه‌ها وتیشی كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ مه‌رجێك په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ سعوودیا درووست ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌م وڵاته‌ بۆردومانه‌كانی بۆسه‌ر یه‌مه‌ن راگرێت و هه‌وڵبدات په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل بپچڕێنێت.

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ كه‌ ئێران و سعوودیا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا په‌یوه‌ندییه‌كانیان به‌ره‌و ئاڵۆزیی په‌لی هاویشتووه‌. ئه‌وه‌ش دوای هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ و كۆنسوڵگه‌ریی سعوودیا له‌ناو ئێران روویدا. هه‌ڵبه‌ت جیا له‌وه‌ش كه‌ سعوودیا ئێران به‌ ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.