Erbil 7°C شەممە 21 کانونی یەکەم 19:54

بۆ پێشگیریی له‌ نه‌خۆشی دڵ هه‌موو رۆژێک په‌نیر بخۆ

خواردنی رۆژانه‌ی یه‌ك پارچه‌ په‌نیر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه‌
بۆ پێشگیریی له‌ نه‌خۆشی دڵ هه‌موو رۆژێك په‌نیر بخۆ
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌رفراوانی توێژه‌ره‌وانی چینی و هۆڵه‌ندیی، خواردنی رۆژانه‌ی یه‌ك پارچه‌ په‌نیر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ و جه‌ڵده‌ی دڵ تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌كاته‌وه‌.

توێژه‌ره‌وانی چین و هۆڵه‌ندا توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر 200 هه‌زار كه‌س ئه‌نجامداوه‌ كه‌ به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی رۆژانه‌ په‌نیر ده‌خۆن كه‌متر تووشی نه‌خۆشیی و جه‌ڵده‌ی دڵ ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ په‌نیر ناخۆن.

ئه‌و توێژه‌ره‌وانه‌ ئه‌نجامه‌كانی 15 توێژینه‌وه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌نجامه‌كانیان سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه‌، به‌ چه‌شنێك كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا به‌ شێوه‌ی رۆژانه‌ په‌نیریان خواردووه‌ له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌یانخواردووه‌، 14% كه‌متر تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و هه‌روه‌ها 10% كه‌متر تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ بوونه‌.

به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش توێژه‌ره‌وان ده‌ڵێن نابێت ئه‌و ئه‌نجامه‌ وابكات كه‌ خه‌ڵك به‌ره‌و خواردنی بێسنووری په‌نیر بڕۆن، وه‌ نزیكه‌ی 40 گرام په‌نیر پێداویستی جه‌سته‌ بۆ پێشگیریی له‌ درووست بوونی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ پڕ ده‌كاته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.