Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 03:16

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گه‌یشته‌ ئێران 

له‌گه‌ل به‌رپرسانى بالاى ئێرانى كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بۆریس جۆنسن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ئەمڕۆ شەممە 9-12-2017 گەیشتە تاران و لەگەڵ هەریەک لە عەلی شەمخانی، نوێنەری رێبەری کۆماری ئیسلامی لە ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران و محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەى ئێران کۆدەبێتەوە و تێیدا به‌رنامه‌ى ناوه‌كى ئێران و پرسی  ده‌ستگیركردنى سێ هاووڵاتی به‌ریتانى لە ئێران له‌گه‌لیان تاوتوێى ده‌كات.

بۆریس جۆنسن لەسەردانەکەیدا چاوى به‌ سێ هاووڵاتیه‌ ده‌ستگیركراوه‌كه‌ ده‌كه‌وێت و هه‌ولیش ده‌دات ئازاد بكرێن، كه‌ پێشتر بە تۆمەتی سیخوڕی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیرکرابوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.