Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 18:32

له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌رکه‌وتنی به‌ ده‌ست هێنا

یاریزانانی یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ركوزن ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد
کوردستان TV
100%


له‌ ده‌ستپێكی گه‌ری پازده‌ی یاریه‌كانی خولی بۆندس لیگای ئه‌لمانی یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ر كوزن له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی شتهوتگارت به‌ ده‌ست هێنا كاتێك توانی یاریه‌كه‌ی لێ بباته‌وه‌ به‌ ئه‌نجامی دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر.

یاریه‌كه‌ له‌سه‌ر یاریگای مارسیدس بێنز ئه‌رینا به‌رێوه‌ چوو.تیایدا یاریزانانی یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ركوزن ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.

 له‌ خوله‌كی بیست كای هاڤێرتز گۆلی یه‌كه‌م و پێشكه‌وتنی لێڤه‌ر كوزنی تۆماركرد. له‌ گێمی دووه‌م و له‌ خوله‌كی هه‌شتا لارس بێنده‌ر به‌ تۆماركردنی گۆلی دووه‌م دلنیایی سه‌ركه‌وتنی به‌خشیه‌ یانه‌كه‌ی.

 به‌م سه‌ركه‌وتنه‌ش كۆی خاله‌كانی یانه‌ی بایه‌ر لێڤه‌ر كوزن له‌ پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی بۆ بیست و چوار خال به‌رز بۆوه‌و خاله‌كانی یانه‌ی شتوتگارتیش له‌ پله‌ی سێزده‌هه‌م له‌ حه‌ڤده‌ خال وه‌ستا.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.