Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 01:10

ئەنجوومەنی ئاسایش، عێراقی لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرھێنا

عێراق لەژێر بەندی حەوتەمی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرھێنرا
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە 9/12/2017، وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگه‌یاند" ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، عێراقیان لە بەندی حەوتەم لە جاڕنامە (میساق)ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرھێناوه‌.

ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، کە دوای زنجیرەیەک چالاکیی دیبلۆماسی، توانرا بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ دەرخستنی عێراق لە بەندی حەوتەم بەدەست بھێنن، کە ئەو بەندەش بریتییە لە بەرنامەی نەوت بەرامبەر به‌ خۆراک و گەڕانەوەی بۆ دۆخی سرووشتی و پێگەی نێودەوڵەتی.

تێزانین عێراق لە ساڵی 1990 دوای ئەوەی عێراق ھێرشی کردە سەر کوێت و داگیرى کردو وەک پارێزگایەکی عێراق ناساند، به‌م هۆیه‌وه‌ نەتەوە یەکگرتووەکان گەمارۆى خسته‌ سەر عێراق ودواتر خرایە ژێر بەندی حەوتەمی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان، كه‌ لە 13 مادە پێک دێت. 
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.