Erbil 31°C دووشەممە 17 ئاب 21:08

ڕاگەیەندراوێك لە بارەگای بارزانییەوە

100%

بارەگای بارزانی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن لە پیرمام، ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات.

دەقی ڕاگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانی؛

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە درۆنییە دەكەین كە بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە 17ی ئابی 2026 لەودیوی سنووری ئێرانەوە كرایە سەر نووسینگەی سەرۆک وەزیران و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی لە پیرمام.

هەرێمی كوردستان هیچ كاتێك بەشێك نەبووە لەم شەڕ و گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە و ئەم جۆرە هێرشە ناڕەوایانە كە هیچ بیانوویەك هەڵناگرن، هەوڵدانە بۆ تێكدانی سەقامگیریی هەرێمی كوردستان. بە دڵنیاییەوە بەكارهێنانی درۆن و مووشەك چارەسەری كێشەكان ناكات.

بارەگای بارزانی
17ی ئابی 2026 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.