Erbil 24°C دووشەممە 14 تشرینی یەکەم 00:11

رزگارکردنی تەواوی خاکی عێراق لە گرووپی تیرۆریستی داعش راگەیەنرا

فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنی جەزیرەو فوڕات پاککردنەوەی سەرجەم ناوچەکان له‌ داعش راگەیاند
کوردستان TV
100%

دوای ئەوەی سوپای عێراق سنووری نێوان عێراق و سووریایان بە تەواوی کۆنترۆڵکردەوە، عەبادی کۆتاییهاتنی شەڕی داعشی لە عێراق راگەیاند.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9/12/2017 له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا له‌ كۆنگره‌ی راگه‌یاندنی نێوده‌وڵه‌تی گووتی: عه‌بادی شه‌ڕی دژی داعش له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌و هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كرده‌وه‌.

عه‌بادی گوتوویه‌تی: هێزه‌كانمان به‌ ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵی سنووری عێراق و سووریایان كردووه‌، بۆیه‌ لێره‌وه‌ كۆتاییهاتنی جه‌نگی دژی داعش راده‌گه‌یه‌نم.

وتیشی: تەواوی ناوچەکانی جەزیرە لەنێوان پارێزگای ئەنبارو نەینەوا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکان کۆنتڕۆڵکراوەتەوە. لای خۆشییەوە، فەریق روکن عەبدولئەمیر رەشید یارەللە فەرماندەی ئۆپه‌راسیۆنی جەزیرەو فوڕات پاککردنەوەی سەرجەم ناوچەکانی عێراقی لە تیرۆریستانی داعش راگەیاندو ئاماژەی بەوەشدا: ھێزە ئەمنییەکان رۆژی شەممە، نزیکەی 90 گوندو 16000 کیلۆمەتر دووجایان لە تیرۆریستان پاککردۆتەوە.

رێکخراوی چەکداری داعش لە حوزەیرانی 2014دا موسڵ و زۆربەی ناوچە سوننەنشینەکانی عێراقی کۆنترۆڵکرد و دەستی بە سەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی سوپای عێراق و پارەیەکی زۆریشدا گرت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.