Erbil 31°C سێشەممە 04 ئاب 02:58

کەشناسیی هەرێم: سبەی شەو ئەگەری تۆزوخۆڵ هەیە

100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕەوشی کەشوهەوای 48 داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، سبەی شەو ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمانی هەرێم بە گشتی ساماڵ دەبێت. پلەی گەرما بە جێگیری دەمێنێتەوە و نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی سێشەممە 4ـی ئاب، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە بەڵام لە کاتەکانی درەنگانی شەودا ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک هەیە. ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی مەودای بینین بۆ 4 بۆ 6 کم لەو ناوچانەی تۆزیان تێدا بەرزدەبێتەوە. پلەی گەرما گۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەسەردا نایەت.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

شار و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دووشەممە سێشەممە
هەولێر 46 45
سلێمانی 43 43
دهۆک 44 44
هەڵەبجە 45 45
زاخۆ 45 44
پیرمام 41 41
چەمچەماڵ 44 44
حاجی ئۆمەران  33 34
گەرمیان 49 49
ئاکرێ 45 45

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.