شانەی راگەیاندنی جەنگی رایگەیاند كە ئەمڕۆ شەممە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەراستی شاری تكریت تەقییەوە .
بەپێی سەرچاوەكە تەقینەوەكە لە شەقامی پزیشكان لە ناوەراستی تكریت روویداوە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەكی مەدەنی كوژراوە .
لە بەیاننامەیەكی شانەی راگەیاندنی جەنگی عێراق ، هێرشەكە تیرۆریستی بووە و ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو جۆری دایۆ لە نزیك دەروازەی شەقامی پزیشكان وەستێنرابوو / لە ناوەراستی شاری تكریت تەقێنرایەوە بەهۆیەوە پاسەوانێكی مەدەنی نزیك لە تەقینەوەكە كوژرا
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.