عەلی فالح زەیدی لە 12ـەمین ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییەکاندا ڕایگەیاند، دادپەروەری و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال ئەرکی لەپێشینەن و جەختی لەوە کردەوە کە وەفاداری بۆ قوربانییان تەنها لە ڕێگەی بەدیهێنانی دادپەروەری دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی ئاب، عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ساڵیادی کۆمەڵکوژی کوردانی ئێزیدی و پێکهاتەکانی تری عێراق دا، پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەم تاوانە یەکێک بوو لە هەرە دڕندەترین ئەو تاوانانەی ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند.
عەلی زەیدی جەختی لەوە کردەوە کە وەفاداری بۆ قوربانییان تەنها لە ڕێگەی بەدیهێنانی دادپەروەری، ئاشکراکردنی چارەنووسی ڕفێندراوان، بایەخدان بە ڕزگاربووان و ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دەبێت، تاوەکو زەمینە بۆ گەڕانەوەیەکی ئارام و شکۆمەندانەی ئاوارەکان بڕەخسێنرێت.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، عەلی زەیدی دووپاتی کردەوە کە دەوڵەت وەک زامنی مافی هەموو پێکهاتەکان دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت لە پاراستنی سەروەریی عێراق، قەتیسکردنی چەک لە دەستی دەوڵەتدا و وشککردنی سەرچاوەکانی گەندەڵی، بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانی هاوشێوە لە داهاتوودا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.